Accessibility links

له‌ ئاکامی هێرشبردنه‌ سه‌ر چوار سه‌نته‌ری پـۆلیس له‌ پاکسـتان 32 که‌س ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر چوار باڵه‌خانه‌ی شـوێنی جێبه‌جێ‌کردنی یاسا له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا و له‌ ئه‌نجامدا به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 32 که‌س کوژراون.

زۆربه‌ی توندوتیژیـیه‌که‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری لاهور بوو که‌ چه‌کداران هێرشـیان کرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ک که‌ ئۆفیسی ئاژانسی لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی بوو ناسـراو به‌ FIA که‌ له‌ کاروباری کۆچبه‌ری و تێرۆریزم ده‌کۆڵێته‌وه‌.

چوار ئه‌فسه‌ری پـۆلیس و که‌سێـکی تر کوژران له‌و هێرشه‌ی که‌ به‌ لایه‌نی که‌م پـۆلیس یه‌کێـک له‌ هێرشـبه‌ره‌کانی کوشت و یه‌کێـکیشی بریندارکرد.

چه‌کداران هه‌روه‌ها هێرشـیان کرده‌ سه‌ر دوو نێوه‌ندی مه‌شـق و ڕاهێنانی پـۆلیس له‌ ده‌وروبه‌ری لاهور و یه‌کێـک له‌ هێرشـبه‌ره‌کان له‌ گه‌ڕه‌کی ماناوه‌ 10 که‌سی کوشت له‌ ناویاندا ئه‌فسه‌رێـکی پـۆلیسیش.

له‌ بێدنیش تێرۆریسـتان ژماره‌یه‌ک خه‌ڵـکیان به‌ بارمته‌ گرتبوو و له‌ ئێسـتادا پـۆلیس کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که‌یان گرتۆته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی بارمته‌کانیان ئازادکردووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG