Accessibility links

حه‌ماس ده‌ڵێت ئه‌ندامێـکی له‌ زیندانێـکی میسردا له‌ ژێر ئه‌شـکه‌نجه‌دان مردووه‌


ڕۆژی سێشه‌ممه‌ گوته‌بێژی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی سـامی ئه‌بو زوهری به‌ په‌یامنێرانی گوت براکه‌ی یوسف ئه‌بو زوهری گیانی له‌ده‌سـتداوه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ زیندانێـکی میسـردا ئه‌شـکه‌نجه‌ دراوه‌ و خوێنی به‌ربووه‌.

گوتیشی براکه‌ی له‌ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی میسر بۆ ماوه‌یه‌کی کورت چاره‌سه‌ری بۆ کراوه‌ و پاشـان گه‌ڕانویانه‌ته‌وه‌ بۆ زیندان به‌ر له‌وه‌ی باری ته‌ندروسـتی باش‌بـبێت.

حه‌ماس ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایشی میسر یوسف ئه‌بو زوهریـیان له‌ مانگی چواره‌وه‌ ده‌سـتگیرکردووه‌ پاش ئه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌ی سینای میسر په‌ڕیبۆوه‌.

هێزه‌کانی ئاسایشی میسریش لای خۆیانه‌وه‌ ئه‌و قسانه‌یان ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌ ده‌ڵێن ئه‌شـکه‌نجه‌یان داوه‌ و ده‌ڵێت یوسف به‌ نه‌خۆشی سنگ و جگه‌ر گیانی مردووه‌.

ڕێـکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و زیندانیانی پـێشوو به‌رده‌وام هێزه‌کانی ئاسایشی میسر تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی زیندانیان ئه‌شـکه‌نجه‌ ده‌ده‌ن.

XS
SM
MD
LG