Accessibility links

تورکیا ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ ناکۆکیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بووبێته‌ مایه‌ی هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی مه‌شقێـکی له‌شکری


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا نکۆڵی کردووه‌ که‌ مانۆڕه‌کانی هێزی ئاسـمانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌هۆی په‌سه‌ندنه‌کردنی له‌ به‌شـداریکردنی ئیسرائیل ڕاگرتووه‌.

وه‌زاره‌ته‌که‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گوتی ڕاگرتنه‌که‌ کێشه‌یه‌کی ڕامیاری نه‌بووه‌ و داوای له‌ کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی کردووه‌ ئاسایی‌یانه‌ وه‌ریبگرن.

کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئیسرائیلی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ گوتیان تورکیا مانۆڕی هه‌ڵۆی ئه‌ناتۆلی ڕاگرتووه‌ و هه‌ڵوه‌شـانۆته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویسـتویه‌تی هێزی ئاسـمانی ئیسرائیلی تیادا نه‌بێت و له‌و مانۆڕه‌دا به‌شـداری نه‌کات.

مانۆڕه‌ له‌شـکریـیه‌که‌ که‌ بڕیار وابووه‌ هه‌روه‌ها وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیتالیا و هێزه‌کانی ناتۆ تیایدا به‌شـداری بکه‌ن.

تورکیا و ئیسرائیل په‌یوه‌ندیـیه‌کی پـێکه‌وه‌ نزیـکیان هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی هێرشه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵ گرژی تێدا که‌وتووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG