کاره‌به‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له نزیـک باڵوێزخانه‌ی هیندسـتان له کابولی پایته‌خت ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 17 که‌س کوژراون و 80 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی هیندی ده‌ڵێن خۆکوژه‌که ئۆتۆمبیله‌که‌ی به‌ره‌و ڕووی باڵوێزخانه‌که‌یان لێـخوڕیوه و پاشـان ته‌قاندوێتێوه. ده‌شڵێن که‌س له ناو باڵوێزخانه‌که‌دا زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه، به‌ڵام 3 له پاسه‌وانه‌کانیان برینداربوون.
زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان خه‌ڵـکی سڤیلی ئه‌فغانین که له ده‌می ته‌قینه‌وه‌که‌دا له بازارێـکی ئه‌وبه‌ر شـه‌قامی باڵوێزخانه‌که‌دا بوون.
گوته‌بێژێـکی تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆیانی له‌و هێرشه ڕاگه‌یاند و گوتی باڵوێزخانه‌ی هیندسـتان نیشـانه‌که‌یان بووه.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ستیڤ هێرمن له نیوده‌لهیـیه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان په‌ری شوشی به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.