Accessibility links

سه‌رۆکی پـۆلیسی ئێران ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ له‌ زیندانی که‌هریزه‌ک ده‌ستدرێژی کرابێت


سه‌رۆکی پـۆلیسی ئێران ده‌ڵێت هه‌ندێ پـێشێلکاری ده‌رحه‌قی ئه‌و که‌سـانه‌‌ کراوه‌ که‌ له‌ خۆپـیشـاندانه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدا ده‌سـتگیرکران. ده‌شڵێت لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی هیچ به‌ڵـگه‌یه‌کی به‌رده‌سـت نه‌که‌وتووه‌ بیسه‌لمێنێت ده‌سـتدرێژی سێکسی له‌ زیندانی که‌هریزه‌ک کرابێت.

ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئێران ده‌ڵێت هه‌روه‌ها ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتوویه‌تی هه‌ندێ شت که‌ له‌ زیندانی داخراوی که‌هریزه‌کی نزیـک تاران ڕوویدابوو زۆر گه‌وره‌ کراوه‌.

گرووپه‌کانی ئۆپـۆزیسـیۆنی ئێرانی گوتبوویان ئه‌و کوڕ و کچانه‌ی له‌ میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به‌ هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاددا ده‌سـتگیرکرابوون له‌ زینداندا ده‌سـتدرێژی سێکسیـیان لێـکردوون.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ به‌ هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ری دژ به‌ حکومه‌تی ئێران له‌و خۆپـیشـاندانه‌کان ده‌سـتگیرکران و ڕه‌وانه‌ی هه‌ردوو زیندانی ئه‌وین و که‌هریزه‌ک کران.

XS
SM
MD
LG