بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای له‌شـکری و ڕاوێژکارانی سـیاسیدا سـازبدات، سه‌باره‌ت به سـتراتیژیـیه‌تێـکی دیکه له ئه‌فغانسـتاندا، له بۆنه‌ی 8 هه‌مین سـاڵیادی ده‌سـپـێکی شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا.
ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆشـکی سـپی به‌ڕێز ئۆباما بۆ ماوه‌ی 90 خوله‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک له ڕابه‌رانی کۆنگرسی هه‌ردوو پارته‌که سـازدابوو سه‌باره‌ت به ئه‌فغانسـتان.
له‌و باره‌یه‌وه کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئه‌ندامانی کۆنگرسی دڵنیا کردۆته‌وه سه‌باره‌ت به پـیاداچوونه‌وه‌یه‌کی ورد و ڕژد به ڕێبازی ئه‌فغانسـتاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گرتنه به‌رچاوی ته‌نگه‌تاوی بارودۆخه‌که.
پـێشـووتر فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان ژه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی ماک‌کرسـتاڵ هۆشـداری دابوو که له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریکا شه‌ڕه‌که بدۆڕێنێت ئه‌گه‌ر هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان نه‌کرێن.
پـێشـبینی ده‌کرێت ناوبراو داوای نزیکه‌ی 30 بۆ 40 هه‌زار هێزی زیاتر بکات بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تاڵیبان، به‌ڵام پـێـده‌چێت به‌ڕێز ئۆباما به نیازبێت ژماره‌یه‌کی که‌متر ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان بکات.