به‌رنامه‌ی کورد له تاراوگه‌ی ئه‌م جاره هێمن مام ڕه‌ش سـازیکردووه که خوێندکاری زانکۆی سه‌ڵاحه‌دینی کوردسـتانی عێراقه و بۆ ڕاهێنانی هاوینه له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایه.
میوانی به‌رنامه‌که مامۆسـتا فوئاد عومه‌ره که له سـاڵی 1999 وه له وڵاتی نه‌رویژه.
مامۆسـتا فوئاد ده‌ڵێت خۆڕاهێنان له‌گه‌ڵ که‌لتوری بیانی پـرۆسه‌یه‌کی دورودرێژه و ڕاده‌ی ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵیدا له که‌سێـکه‌وه بۆ که‌سێـکی دیکه ده‌گۆڕێت.
پاشـان ده‌ڵێت منداڵێـکی کورد که له ده‌ره‌وه‌ی کوردسـتان په‌روه‌رده ده‌بێت به‌وه ده‌بێته مرۆڤێـکی سه‌رکه‌وتوو که ئه‌و ناسـنامه‌یه‌ی هه‌یه‌تی بتوانێت پارێزگاری لێبکات و بیپارێزێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:36 خوله‌كه.