یه‌کێـک له گه‌وره گومانباره‌کانی کۆمه‌ڵ‌کوژیـیه‌که‌ی سـاڵی 1994 ی ڕوه‌ندا له ئۆگه‌ندا ده‌سـتگیرکرا.
پـۆلیسی ئۆگه‌ندا ده‌ڵێت ئیدلفۆنسێ نیزێـیمانا Idelphonse Nizeyimana ڕۆژی دووشه‌ممه له هۆتێلێـک له ده‌ره‌وه‌ی که‌مبالای پایته‌خت ده‌سـتگیرکراوه.
پـۆلیس ده‌شڵێت ڕاده‌سـتی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کانی ڕوه‌ندا له تانزانیا کراوه تا له‌وێ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و تاوانانه بـبێته‌وه که له دژی تۆمارکراون، وه‌کو کۆمه‌ڵ‌کوژی و تاوانه‌کانی دژی مرۆڤایه‌تی.
داواکاری گشـتی ئیدلفۆنسێ نیزێـیمانا تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی یارمه‌تی له ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵ‌کوژی له هه‌رێمی بوتاری ڕوه‌ندا داوه.
ئیدلفۆنسێ نیزێـیمانا کاتی خۆی ئه‌فه‌سه‌رێـکی له‌شـکر و هه‌روه‌ها کارمه‌ندێـکی ده‌زگای موخابه‌رات بووه.
ئه‌و که‌سـانه‌ی سـکاڵایان له‌سه‌ر به‌رزکردۆته‌وه ده‌ڵێن ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له ژێر فه‌رمانی ئه‌ودا کاریان کردووه ده‌ستیان له کوشتنی خه‌ڵـکانی توتسی و هوتو نه‌ژاد هه‌بووه. ده‌شڵێن یه‌کیه‌کی پـێـکهێنابوو بۆ کوشـتنی شـاژنی سومبڵی ڕوه‌ندا و که‌سـانی ڕۆشنبیری توتسی.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێشـتر بڕیاری دابوو هه‌ر که‌سێـک زانیاری بدات له‌سه‌ر ئه‌م تاوانباره و بـبێته مایه‌ی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌وا به 5 ملیۆن دۆلار خه‌ڵات‌ده‌گرێت.
پـۆلیس ئۆگه‌ندا ده‌ڵێت ئیدلفۆنسێ نیزێـیمانا له 1 ی ده‌وه به پاسـپۆرتێـکی سـاخته‌وه له کۆنگۆی دیموکراتیـیه‌وه خۆی به ناو وڵاته‌که‌یاندا کردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه مه‌زه‌نده ده‌کرێت نزیکه‌ی 800 هه‌زار که‌سی توتسی و هوتویی له کۆمه‌ڵ‌کوژیـیه‌که‌ی سـاڵی 1994 دا کوژرابن.