سه‌رۆکی ئاژانسی ناوه‌کی ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت گرووپه‌که‌یان له 25 ی مانگی ده‌دا ده‌زگای نوێی ناوه‌کی ئێران ده‌پشـکنن که له‌م ماوه‌یه‌ی دوایـیدا ئاشـکرابوو.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئێران له تاران گوتی پـشـکنه‌ران پـێویسـتیان به چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌یه تا دڵنیا بن له‌وه‌ی بۆ کاری ئاشـتیخوازانه به‌کاردێت.
به‌رادعی گوتیشی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم هیچ به‌ڵـگه‌یه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی له به‌رده‌سـتدا نیـیه که بیسه‌لمێت ئێران به‌رنامه‌ی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی هه‌یه. به‌ڵام گوتیشی ئاژانسه‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له لێـکۆڵینه‌وه له‌و سـکاڵایانه‌ی ده‌ڵێن ئێران خه‌ریکی چۆنێتی دروسـتکردنی ئه‌و جۆره چه‌کانه‌یه.
ئێران قایل بوو ڕێـگه به پشـکنه‌ران بدات سه‌ردانی ئه‌و ده‌زگایه بکه‌ن پاش ئه‌وه‌ی دیپـلۆماتانی شه‌ش وڵاتانی زلهێزی جیهان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له جنێڤ له‌گه‌ڵیدا کۆبوونه‌وه. بڕیاره 19 ی ئه‌م مانگه له ڤیه‌نـنا جارێـکی دیکه کۆبـبنه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر ڕه‌وانه‌کردنی یۆرانیۆمی ئێران بۆ ده‌ره‌وه تا له وڵاتێـکی دیکه بـپیتێنرێت به‌و ڕێژه‌یه‌ی که نه‌گاته ئه‌و ئاسـته‌ی بتوانرێت بۆمبی ناوه‌کی پـێ‌دروستبکرێت.