ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری جنێڤی سـویسرا وڵاتانی زلهێزی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆیان کرد سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی تاران.
به گشتی هه‌موو لایه‌نه‌کان به گفتوگۆیه‌کی به به‌رهه‌میان ناوزه‌دکرد، له‌وانه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌رخان کردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
دکتۆر خالید خه‌یاتی، شـاره‌زای زانسـته سـیاسـیـیه‌کان له زانکۆی لینشۆپـینگی سوید.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـیکه‌ره‌وه‌ی سـیاسی له ئۆسلۆی نه‌رویژ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:25 خوله‌كه.