سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی که سه‌رۆکایه‌تی لیسـتی ئه‌لعێراقیه ده‌کات ئاشـکرای کردووه که‌وا له به‌رنامه‌یدا نیـیه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی کوردی و حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی‌دا بکات بۆ پـێکهێنانی هاوپه‌یامنێتی. به‌ڵام ده‌ڵێت وتووێژی له‌گه‌ڵ پارتی ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ڕه‌وتی سه‌دریـیه‌کان و تاریق هاشـمی جێـگری سه‌رۆک کۆمار و سـاڵح موتڵه‌گی سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشـتیمانیدا ده‌سـتپـێـکردووه به مه‌به‌سـتی پـێـکهێنانی به‌ره‌یه‌کی فراوان و هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی به‌هێز بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه مه‌یسـون ده‌مه‌لۆجی له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران ته‌وفیق ده‌ڵێت هیوادارین هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی فراوان پـێـکبهێنین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:40 خوله‌كه.