میدیا ئێرانی ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران موشه‌کی کورت‌هاوێژی تاقیکردۆته‌وه و به‌رنامه‌شی هه‌یه ئه‌و موشه‌که دورهاوێژانه‌ش تاقی بکاته‌وه که ده‌شێت بتوانێت بگاته ئیسرائیل.
ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت هه‌روه‌ها پاسـدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ژماره‌یه‌ک هاوێژه‌ری موشه‌کیشی تاقیکردۆته‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌و مانۆڕه له‌شـکریـیه‌ی ده‌سـتیپـێـکردبوو.
وا دانراوه تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌که دور‌هاوێژه‌کان سبه‌ی دووشه‌ممه بکرێت.
مه‌شق و ڕاهێنانه سه‌ربازیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌روا دێت و زیادبوونی ئاڵۆزیـیه‌کان له نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوادا به‌هۆی به‌رنامه ناوه‌کیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێرانه‌وه.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌ی ئاشـکراکرد که خه‌ریکی دروسـتکردنی دووه‌م کارگه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمه وێڕای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان داوای ڕاگرتنی ئه‌و پـرۆسـانه‌ی کردووه له به‌کارهێنانی مه‌تریاڵه‌کان بۆ دروسـتکردنی بۆمبی ناوه‌کی.
گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما پـلانی هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا به ئێران بڵێت ئه‌و دامه‌زراوه‌ی بکاته‌وه و به‌ڵـگه‌نامه‌کانیش بخاته ڕوو و هه‌روه‌هاش ده‌ست‌ڕاگه‌یشـتن به به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران بڕه‌خسێنێت.