Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما پـێشـنیازی ئه‌نجامدانی وتووێژی به‌ سوود له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌کات

  • Kent Klein

له‌ میانه‌ی وتاره‌ ڕادیۆیی‌یه‌ هه‌فتانه‌یی‌یه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما گوتی هه‌وڵی به‌رنامه‌ ڕێژکراوی جیهانی زاڵ‌ده‌بێت به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌کیدا.

له‌م وتاره‌یدا سه‌رۆک ئۆباما گوناهبارکردنی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دووباره‌ کرده‌وه‌ که‌ پـێشـتر له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـادا له‌ کۆبوونه‌وه‌ لووتکه‌یی‌یه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی 20 دا کردبووی به‌وه‌ی ئێران کارگه‌ی نهێنی پـیتاندنی یۆرانیۆم دروسـت‌ده‌کات.

" ئه‌مه‌ ئاسـته‌نگێـکی ڕاسـته‌قینه‌یه‌ بۆ سیسـتمی جیهانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی و هه‌روه‌ها بۆ شـێوازی نیگه‌رانکه‌ری به‌رده‌وامی خۆدزینه‌وه‌ی ئێرانی له‌و باره‌یه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ دانووسـتاندنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئێراندا ئه‌وه‌ی بڕیاره‌ له‌ 1 ی مانگی ئاینده‌دا سـازبدرێن پـێویستی به‌ په‌له‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌خۆده‌گرێت."

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئێران بژاره‌ی هه‌یه‌ تا له‌گه‌ڵ به‌رپـرسێتیـیه‌کانی خۆیدا بژی و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یدا یه‌ک‌بگرێته‌وه‌ یان ئه‌وه‌تا ڕووبه‌ڕووی فشـاری هه‌روا دێت و زیاتر بـبێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ له‌ په‌راوێزناندا.

" پـێشـنیازی من بۆ دیالۆگی سـوودبه‌خش و جیدی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ واڵایی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئێران ئێسـتا به‌ ته‌واوی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا بکات و هه‌روه‌ها کار له‌مه‌ڕ پـیشـاندانی نیازه‌ ئاشـتیخوازه‌کانی خۆی بکات."

چه‌ند کاتژمێرێـک دواتر سه‌رۆکی بواری ناوه‌کی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی گوتی تاران ڕێـگه‌ ده‌دات به‌ ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ پـشـکنینی ئه‌و دامه‌زراوه‌ ته‌واو نه‌بووه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم. له‌و لێـدوانه‌یدا سـاڵحی ئاماژه‌ی نه‌کرد به‌وه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ که‌ی ده‌بێت.
هاوکات سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌موو کاتێـک زیاتر له‌ ئێسـتادا یه‌کگرتووه‌ دژی خواسته‌ ناوه‌کیـیه‌کانی ئێران. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وابه‌سـته‌ی قۆناغێـکی نوێی هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌.

" سه‌رۆکی ڕووسیا مێدڤێدێڤ و منیش کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران ده‌بێت ڕێبازێـکی نوێ بگرێته‌به‌ر یاخود ڕووبه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی خراپ‌ده‌بێته‌وه‌. سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ڕوونمان کرده‌وه‌ ده‌بێت ئێران به‌رپـرسـیارێتیـیه‌کانی خۆی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت."

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی به‌شی خۆی کارده‌کات له‌و ئه‌رکه‌ی ڕووه‌و جیهانێـکی بێ ناوه‌کیـیه‌.

" وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وا به‌رپـرسیارێتیـیه‌کانی خۆی جێبه‌جێ ده‌کات، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێـگه‌ی ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ ڕووسیادا بۆ که‌مـکردنه‌وه‌ی کڵاوه‌ی ناوه‌کی سـتراتیژی و هه‌روه‌ها چه‌که‌کانی هاوێژه‌ری ئه‌م کڵاوانه‌. هه‌ر وه‌ک ئێمه‌ به‌رپـرسیارێتیـیه‌کانمان به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نین، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت وڵاتانی دیکه‌ له‌وانه‌ ئێران و کۆریای باکور هه‌مان جێ‌پـێی ئێمه‌ هه‌ڵـگرن."

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له‌ کۆبوونه‌وه‌ لووتکه‌یی‌یه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی 20 یشدا هه‌نگاوی به‌ره‌وپـێش نراون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ گژادچوونه‌وه‌ی گه‌رمی جیهانی و هه‌روه‌هاش ڕیفۆرمی دارایی نێونه‌ته‌وه‌یی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG