زۆرێـک له لایه‌نه عه‌ره‌به‌کانی ناو په‌رله‌مانی عێراق، هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی بۆته ڕێـگر له به‌رده‌م په‌سه‌ندکردنی زۆر له یاسای هه‌ڵـپه‌سێردراوه‌کان، له‌وانه یاسا هه‌ڵـبژاردن و یاسای نه‌وت و گاز.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و تۆمه‌تانه زۆر ناڕه‌وان. ده‌شڵێت هه‌روه‌ها ده‌ڵێن کورد هۆکارێـک بووه بۆ دواخسـتنی سه‌رژمێری گشـتی، به‌ڵام به پـێچه‌وانه‌وه ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان خۆمان له‌سه‌ر دواخستنی ئه‌و سه‌رژمێریـیه سـکاڵامان خستۆته به‌رده‌م دادگای فیدراڵی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:32 خوله‌كه.