کۆبوونه‌وه و مشـتومڕه‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شـاری نیویۆرک بۆ سێهه‌م ڕۆژ
به‌رده‌وامه و بڕیاره ئه‌مڕۆش زیاتر له 20 ڕابه‌ری جیهان وتار پـێشـکه‌ش بکه‌ن.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ چه‌ندین سه‌رکرده‌ی ئه‌فه‌ریکایی وتار پـێشـکه‌ش بکه‌ن، وه‌کو سه‌رۆکی زمبابۆی ڕۆبه‌رت مۆگابی و سه‌رۆکی ئاڤۆری کۆست لۆراند گباگبۆ و سه‌رۆکی سۆماڵیا شێخ شه‌ریف شێخ ئه‌حمه‌د.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سه‌رۆکی فه‌نزوێلا هۆگۆ چاڤێز وتاریان پـێشـکه‌ش کرد.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ناتانیاهو له وتاره‌که‌یدا ڕایگه‌یاند ئێران مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشـتی جیهانی و نابێت ڕێـگه به ڕژێمه توندڕه‌وه‌که‌ی بدرێت چه‌کی ناوه‌کی به‌ده‌سـت‌بهێنێت.
له لایه‌کی دیکه به‌ڕێز چاڤێز داوای له سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایی باراک ئۆباما کرد که گه‌مارۆی بازرگانی له‌سه‌ر کوبا هه‌ڵـگرن. هه‌روه‌ها داوای لابردنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای له بنکه له‌شـکریـیه‌کانی کۆڵۆمبیا کرد و گوتی ئه‌و کرده‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا بریتیـیه له هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئاشـتی باشوری ئه‌مه‌ریکا.