سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دیِنه‌ژاد دوێنێ چوارشه‌مه به توندی ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژئاوایی گرت. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی له ژێر ناوی دیموکراسی و ئازادی ، دوژمنکاری و تیرۆر و شه‌ڕ بڵاوده‌که‌نه‌وه.
له میانه‌ی وتارێكی له ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ، ڕێبه‌ری ئێران ڕه‌خنه‌ی له کرداره‌کانی له‌شکری ئیسرائیل گرت له که‌رتی غه‌ززه، و باسی له ڕه‌وشی به وته‌کانی ئه‌و نامرۆڤانه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان کرد له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل‌دا.
سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد هه‌روه‌ها داوای کۆتایی‌هێنان به سیستمی سه‌رمایه‌داری کرد. گوتیشی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ ده‌ست خستنه ناو ده‌ستی هه‌موو لایه‌ک که به دڵ‌پاکی ده‌ستی بۆمان درێژ بکات.
شایانی باسه له میانه‌ی وتاره‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاددا ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی ڕۆژئاوایی چوونه ده‌ره‌وه. ئیسرائیل ڕه‌خنه‌ی له وتاره‌که گرت. له هه‌مان کاتدا خۆپیشانده‌ران له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک ناڕه‌زایی‌یان دژ به ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌رده‌بڕی.
له میانه‌ی وتاره‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌مه‌یدا سه‌رۆکی ئێران باسی له به‌رنامه‌ی ناوه‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری وڵاته‌که‌ی نه‌کرد. وڵاتانی ڕۆژئاوا گومانیان هه‌یه ئه‌م به‌رنامه‌یه به مه‌به‌ستی دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی‌بێت.
به‌ر له وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئێران، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 6 وڵاتی زل‌هێزی جیهانی به په‌یامنێرانیان گوت ئه‌وان چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن وه‌ڵامێکی ڕژدیان له ئێرانه‌وه پێ‌بدرێت له‌سه‌ر پـێشنیازی ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم و هه‌روه‌ها ئێران بیسه‌لمێنێت که به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی به مه‌به‌ستی ئاشـتیـیه.