سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ئه‌سـۆشه‌یتد پـرێس داوا له سه‌رۆک ئۆباما ده‌کات وه‌ک دۆسـتێـک بڕوانێته ئێران نه‌ک وه‌ک سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عارف نادری ڕۆژنامه‌نووس و چالاکوانی ڕامیاری و ئه‌ندامی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانی شـاری قوروه کردووه.
عارف نادری ده‌ڵێت ئه‌م جۆره بانگه‌وازه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد وه‌کو سه‌رۆکی ئێران دیسـانه‌وه چه‌واشه‌کردنی ڕاسـتیـیه‌کانه، چونکه هه‌میشه ئه‌مه‌ریکا خوازیاری ئه‌وه بووه که به شـێوه‌یه‌کی دۆسـتانه و له ڕێـگه‌ی دیالۆگه‌وه کێشه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا چاره‌سه‌ر بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:17 خوله‌كه.