هاشم هاشـمی سه‌رۆکی وه‌قفی چارسه‌رکردنی کێشه‌ی گه‌لان و مافه‌کانی مرۆڤ له تورکیا و ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی تورکیا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئه‌مه بۆ جاری یه‌که‌مه له تورکیا خواست و نیازێـکی سـیاسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به‌دی ده‌کرێت. ده‌شڵێت ئه‌م پـرۆسه‌یه کاتی ده‌وێت چونکه له ناوچه‌یه‌ک بۆ ماوه‌ی 25 سـاڵ شه‌ڕی چه‌کداری به‌رده‌وام بووبێت به یه‌ک سـاڵ ئاشتی به‌دی نایه‌ت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:17 خوله‌كه.