Accessibility links

ئێران له‌ به‌رده‌م دووڕیاندا


ئێران له‌ به‌رده‌م دووڕیاندا

ئێران له‌ به‌رده‌م دووڕیاندا

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها وڵاتانی دیکه‌ بانگه‌شه‌کانیان بۆ ئێران زیادکردووه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌ڵامی پـێشـنیازێـکی دیپـلۆماتی بداته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ مانگی چواری ئه‌مسـاڵدا له‌ لایه‌ن شه‌ش وڵاتی جیهان که‌ له‌ پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتی ئه‌ڵمانیا پـێـکدێن و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و چین و ڕووسیا و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌خۆده‌گرێت و پـێشـکه‌ش به‌ ئێرانیان کرد. هه‌روه‌ها وڵاتانی ئاماژه‌ پـێدراو ده‌رفه‌تی وتووێـژی ڕاسـته‌وخۆیان بۆ ئێران ڕه‌خسـاند و تیایدا وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وپه‌ڕی به‌شـداری ده‌کات، به‌و مه‌رجه‌ی ئێران دانوسـتاندن له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌کی خۆی په‌سه‌ندبکات.

به‌ڵام له‌ بری ئه‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی ئه‌و پـێشـنیازه‌ی که‌ پـێـنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پـێشکه‌ش به‌ تاران کرا که‌چی ئێران به‌م دوایـیانه‌ پـێشـنیازێـکی خۆی پـێشکه‌ش به‌ فه‌ره‌نسـا و چین و ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا کرد. ئه‌م پـێشـنیازه‌ی ئێران له‌ لایه‌ن باڵوێزی سـویسـرا بۆ ئێران گه‌یه‌ندرایه‌ ده‌سـتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. له‌و باره‌یه‌وه‌ ئین کێڵی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌مه‌ریکا به‌ "جیدی و به‌ وردی" چاو به‌و پـێشـنیازه‌ی ئێراندا ده‌خشـێنێت و "ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوبه‌شـیدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ ده‌کات."

ئین کێڵی ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ر له‌ هه‌موو شـتێـک له‌م پـێشـنیازه‌ی ئێران تێی‌ده‌ڕوانین ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان وه‌ڵامی پـێشـنیازی له‌مێژه‌ی ئێمه‌یان تێدا دابێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا و دووهه‌مین ئێمه‌ ده‌ڕوانینه‌ ئه‌وه‌ی ببینین ئێران له‌ پـێشـنیازه‌که‌یدا چۆن باسی له‌ نیگه‌رانیـیه‌ له‌مێژه‌کانی کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات. په‌یوه‌ست به‌ شـکسـتهێنانی ئێران له‌مه‌ڕ پابه‌ندنه‌بوونی به‌ په‌یمانـنامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ته‌ به‌ به‌ڵێنه‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان."

به‌ڕێز کێڵی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی چه‌ندان هۆکار هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی نیگه‌ران بکات. که‌ سه‌باره‌ته‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوه‌کی.

یه‌کێـک له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کیـیه‌کان مه‌ترسی خولقاندنی پـێشـبڕکێی چه‌که‌ له‌ هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و هه‌روه‌ها نائارامکردنی ته‌واوی هه‌رێمه‌که‌یه‌.

"به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت بۆ ئێران و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕوون کردۆته‌وه‌ ئێمه‌ ڕێبازێـکی نوێـمان بۆ ئێران هه‌یه‌ گوته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی بۆ ئێرانیشـمان ڕوون‌کردۆته‌وه‌ که‌ بژاره‌ و بڕیاردان له‌ ڕاسـتیدا ئێسـتاکه‌ له‌ ده‌سـتی خودی ئێراندایه‌. ناوبراو ده‌شڵێت ئه‌وان واته‌ ئێران ده‌توانن درێژه‌ به‌ ڕێبازی خۆ که‌نارکردن له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بده‌ن یاخود ئێران ده‌توانێت خۆی ئاوێته‌ی کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بکات و ئینجا هه‌ر بۆیه‌ بژاره‌که‌ له‌ ده‌سـتی ئێراندایه‌ و ئێمه‌ به‌ ئومێد و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین بزانین وڵامی ئێران چی ده‌بێت."

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG