له میانه‌ی ڕۆژی دووه‌می سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی عێراقدا کۆبۆوه.
پـێشـبینی‌ده‌کرێت وتووێژه‌کان سه‌نگی بخه‌نه سه‌ر هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی عێراق ئه‌وه‌ی بڕیاره له مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوودا ئه‌نجام‌بدرێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز بایدن گوتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنێـکی سه‌رکه‌وتووی په‌رله‌مانی له عێراق پـێویسـته بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه سـیاسیـیه‌کانی نێوان کورد و شیعه و سـووننه‌دا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز بایدن گوتی ڕه‌نگه عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تای سـاڵی داهاتوو ڕاپـرسی گشـتی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه ئاسایشـیـیه بکات که له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مۆر‌ی‌کردووه و له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه کاری بێـکراوه.
جێی ئاماژه‌پـێـکردنه به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه ده‌بێت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا سـاڵی 2011 عێراق جێبهێڵن.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز بایدن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ کۆبۆوه. به‌ڕێز بایدن گوتی ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ گه‌شبینه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراق بتوانن کۆنتڕۆڵی باری ئاسایش بکه‌ن کاتێـک هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ته‌واوی تا مانگی هه‌شـتی 2010 له عێراق ده‌کشێنه‌وه.