کۆمه‌ڵی یاخیبووی سـۆماڵی ناسـراو به ئه‌لشه‌باب به‌ڵێنی تۆڵه سه‌ندنه‌ویان داوه له دژی هێرشێـکی سـوپای ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وه‌ی یه‌کێـک له هه‌ره گۆمانباره‌کانی هه‌رێمی ئه‌فه‌ریکایی تیادا کوژرا.
ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێـکی باڵای کۆمه‌ڵی ئه‌لشه‌باب بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که جه‌نگاوه‌رانیان تۆڵه‌ی هێرشی کۆماندۆ ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه‌ی له ئاکامدا سـاڵح عه‌لی سـاڵح نه‌بهان کوژرا.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌لیکۆپـته‌ره‌کان ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێـک کردبوو له نزیـک شـارۆچکه‌ی باراوی باشوری سـۆماڵیا و ده‌رئه‌نجام دوو که‌سیان تیادا کوشـتبوو و دوو که‌سی تریشـیان بریندارکردبوو.
له لای خۆیه‌وه سـوپای ئه‌مه‌ریکا به‌شـداریـبوونیان له‌و هێرشه‌دا پـشـتڕاست‌کرده‌وه و کوشـتنی نه‌بهانیان ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی پـێـده‌چێت ته‌رمه‌که‌ی لای ئه‌مه‌ریکا بێت.
ناوبراو هاوڵاتیـیه‌کی کینیا بوو که گومانی سـازدانی هێرشی لێـده‌کرا بۆ سه‌ر ئوتێلێـک و فڕۆکه‌یه‌کی ئیسرائیلی له مۆمباسـای کینیا له سـاڵی 2002 دا.