ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه عێراقیـیه‌ی پـێڵاوه‌کانی گرته سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا جۆرج ده‌بلیو بوش له زیندانێـکی عێراقیدا ئازادکرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی عێراق مونته‌زه‌ر ئهلزهیدیـیان له زیندانێـکی به‌غدا ئازادکرد پاش ئه‌وه‌ی 9 مانگی له زینداندا به‌سه‌ربرد. ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌که له پـێشـوازیدا بوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو و له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی سه‌رۆک بوش و سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له به‌غدا، ئه‌لزه‌یدی پـێڵاوه‌کانی خۆی گرته سه‌رۆک جۆرج بوش.
ئه‌لزه‌یدی پاش ئازادکردنی بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن قسه‌ی کرد له ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لبه‌غدادیـیه، ئه‌و شوێنه‌ی که پـێشـتر کاری بۆ ده‌کرد. گوتی هه‌رچه‌نده ئه‌و ئازادکراوه به‌ڵام هێشـتا وڵاته‌که‌ی ده‌ستبه‌سه‌ره. هه‌روه‌ها سه‌رۆک بوشی تاوانبارکرد له‌سه‌ر ئه‌و مهینهتیـیانهی عێراقیـیه‌کان دووچاری هاتوون له‌وه‌تای وڵاته‌که‌یان له سـاڵی 2003 وه به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا داگیرکراوه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:34 خوله‌كه.