بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان کۆبوونه‌وه‌ی سـێـهـه‌می خۆی ئه‌نجام بدات.
سۆزان شه‌هاب سه‌رۆکی فراکسیۆنی لیستی کوردسـتانی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت له‌سه‌ر پـێـکهێنانی لیژنه‌کانی په‌رله‌مان و دابه‌شـکردنی کاره‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێن. ده‌شڵێت به‌م زووانه لیستی کوردسـتانی داوای ڕاسـپاردنی دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح و ئازاد به‌رواری بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردسـتان بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی به‌رزده‌کرێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.