Accessibility links

سه‌عدی پـیره‌ باس له‌ دوایـین هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی پارێزگای موسڵ ده‌کات


سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سـیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان لیسـتی حه‌دبا و لیستی برایه‌تی له‌ قونسوڵیـیه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ موسڵ کرا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش گفتوگۆیان کردووه‌. ده‌شڵێت لیسـتی برایه‌تی کۆمه‌ڵێـک پـێشـنیاری خسـتۆته‌ ڕوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و بۆته‌ بنچینه‌ی وتووێـژه‌کان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:26 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG