هوگۆ چاڤێزی سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ڕووسـیادا مۆرکردووه بۆ گڕینی موشه‌کی مه‌ودا کورت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له مۆسـکۆ جێسـیکا گۆڵۆهه‌ر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی.
ئه‌و موشه‌کانه مه‌وداکه‌ی 300 کیلۆمه‌تره و به‌شێـکن له زنجیره‌یه‌ک ڕێـکه‌وتنی چه‌ک له‌گه‌ڵ مۆسـکۆدا. به‌ڕێز چاڤێز ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی له ڕۆژی هه‌ینی دا، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌شـتێـکی ده ڕۆژی ئه‌فریکا، ئاسـیا، ئه‌وروپا، وه سـووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه ته‌نها بۆ مه‌به‌سـتی به‌رگریـیه.
به‌ڕێز چاڤێز گوتی ئه‌و موشه‌کانه به‌م زووانه ده‌گاته ڤه‌نزوێـلا و گوتیشی وڵاته‌که‌ی به‌و موشه‌کانه هێرش ناکاته سه‌ر هیچ وڵاتێـک. ده‌شڵێت ئه‌و موشه‌کانه یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ به‌رگری‌کردن له وڵاته‌که له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ده‌ره‌کی.
شـایانی باسه ڤه‌نزوێـلا له ئێسـتادا ناکۆکی له‌گه‌ڵ کۆلۆمبیای دراوسێـیدا هه‌یه له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که ڕێـگه به سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کان ده‌دات له حه‌وت بنکه‌ی کۆلۆمبیا بن بۆ چالاکیـیه‌کانی دژ به به‌نگ و موخه‌ده‌رات.
مۆسـکۆ ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ر موشه‌کێـک که ڤه‌نزێـلا بیه‌وێت بیکرێت پـێی‌ده‌فرۆشێت. له ئێسـتادا ڤه‌نزوێـلا وتووێـژ له‌سه‌ر کڕینی 100 تانکی جۆری T72 و T90 له‌گه‌ڵ ڕووسـیادا ده‌کات.
ڕووسیا 24 فڕۆکه‌ی جه‌نگی و ده‌یان هه‌لیـکۆپـته‌ری پـێ‌فرۆشـتووه. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێـگه‌ی له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای باشور گرت که که‌ره‌سـته له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکڕن. له‌م چه‌ند سـاڵانه‌ی دوایشـدا ڤه‌نزوێـلا زیاتر له چوار ملیۆن دۆلاری به کڕینی چه‌ک له ڕووسـیا خه‌رج کردووه.
جگه له ڕێـکه‌وتنی چه‌ک له‌گه‌ڵ ڕووسـیادا، سه‌رۆک چاڤێز به‌م دوایـیانه دانی به سه‌ربه‌خۆیی دوو هه‌رێمی دابڕاوی ئه‌پـخازیا و ئۆسیتیای باشوریش هێنا که ڕووسـیا پـشـتیوانی لێـده‌کات. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌و دوو هه‌رێمه به به‌شـێـک له گورجسـتان ده‌زانن.