Accessibility links

ئێران ده‌ڵێت ئه‌و دانوسـتاندن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی ناکات


کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن ئه‌وان خۆشـحاڵن به‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ی زلهێزی جیهان پـێشـنیازه‌ نوێـیه‌که‌ی تارانیان په‌سه‌ندکردووه‌ که‌ بۆ وتووێژکردن کردوویه‌تی، به‌ڵام ده‌شڵێن ئه‌وان پاشـگه‌ز نابنه‌وه‌ له‌وه‌ی گوتوویانه‌ نایانه‌وێت دانوسـتاندن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌ مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌یاندا بکه‌ن.

ڕۆژی شه‌ممه‌ و له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ تاران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی پـێشـوازی‌کرد له‌ شیانی وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا، به‌ڵام گوتیشی ئێران ده‌سـتبه‌رداری مافه‌ ڕه‌واکانی خۆی نابێت.

ئێران له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ باسی له‌ به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی نه‌کرد له‌ کاتێـکدا داوای ده‌سـتپـێـکردنی وتووێژی کرد له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و کۆتایی‌هێنان به‌ دوژمنـکاری.

له‌ ڕۆژی هه‌ینی وته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی پـێشـنیازه‌که‌ی ئێران بۆ وتووێـژکردن جێگای نیگه‌رانی بوو له‌ کاتێـکدا مه‌سه‌له‌ی ناوه‌کی ڕه‌تده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام گوتیشی ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێـک بۆ وتووێژی ڕژد ده‌هێنێته‌ کایه‌.

هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا گوتی ئه‌و هه‌وڵی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ په‌له‌ی داوه‌ له‌گه‌ڵ وتووێژکه‌ری باڵای ناوه‌کی ئێران پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ڕووسـیا، چین، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر پـێشـنیازه‌کان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG