سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه له گوتاره‌که‌یدا بۆ کۆنگرس گوتی کاتی ئه‌وه هاتووه ڕه‌خنه‌گرتنی توند ولابنێن و گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی چاکسـازی له سـیسـتمی ته‌ندروسـتیدا په‌سه‌ند بکه‌ین.
به‌ڕێز ئۆباما له میانه‌ی گوتاره‌که‌یدا بۆ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا له دژی ڕه‌خنه‌گرانیش قسه‌ی کرد و گوتی ئه‌وانه زانیاری نادوروست له‌سه‌ر پـێشنیازه‌کانی بڵاوده‌که‌نه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵێنی دا له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به ڕێـکه‌وتنێـک له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ یاسادانه‌راندا بگات.
به‌ڕێز ئۆباما باسی له پـێشـنیازه‌که‌ی خۆی کرد، ئه‌ویش به‌کارهێنانی 900 ملیار دۆلاری حکومه‌ت بۆ بیمه‌ی ته‌ندروسـتی ئه‌و که‌سـانه‌ی به‌هۆی له‌ده‌سـتدانی کاره‌کانیان یان هۆی دیکه بیمه‌ی ته‌ندروسـتیـیان نیـیه.
ئه‌ندامانی دیموکرات به توندی پـشـتیوانی پـێشـنیازه‌که ده‌که‌ن، وه‌لێ کۆماریـیه‌کان ڕه‌خنه ده‌گرن و ده‌ڵێن ئه‌وه چاکسـازی نـیـیه له سـیستمی ته‌ندروسـتیدا.