ئه‌ندامانی کۆمکاری عه‌ره‌بی له ئاسـتی وه‌زیراندا گه‌یشـتنه قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر بۆ سـازدانی کۆبوونه‌وه که پـێشـبینی ده‌کرێت سه‌نگی بخاته سه‌ر گرژی و ئاڵۆزیـیه‌کانی نێوان عێراق و سـوریا له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی تردا.
ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کاندا سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی عه‌مر موسـا کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری ئه‌نجام دا بۆ مشـتومڕکردن سه‌باره‌ت به بارودۆخه‌که.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ڕێز زێباری کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی سـوریا سـازدا.
شـایانی باسه گرژی نێوان عێراق و سـوریا چووه ئاسـتێـکی به‌رزه‌وه پاش ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌کانی 19 ی مانگی هه‌شتی ڕابردوو به‌سه‌ر باره‌گاکانی حکومه‌تی عێراقدا له به‌غدا که تیایدا زیاتر له 100 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی وه‌باڵی ئه‌و هێرشـانه‌ی خسـتبووه ئه‌سـتۆی لایه‌نگرانی پارتی به‌عسه‌وه که له سوریا داده‌نیشن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارێتی سـوریا داوای به‌ڵـگه‌یان له عێراق کردووه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و تۆمه‌تانه.