به‌پـێی هه‌ندێـک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئه‌یاد سـامه‌ڕائی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌گوترێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به ناوچه جێ ناکۆکه‌کان.
له‌و باره‌یه‌وه خالید شـوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکرامان به‌ڵـێن سـاڵح ئه‌م هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاست کردووه، ده‌ڵێت ئه‌و داوایه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراقدا کراوه، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌یاد سـامه‌ڕائی وه‌ک سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌و مافه ده‌سـتوریـیه‌ی نیـیه داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق دابنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:27 خوله‌كه.