سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نه‌که له‌گه‌ڵ ئێران‌دا گیری خواردووه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ناکۆکی له‌سه‌ری.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی له ڕۆژی دووشه‌ممه وتی ئێران ده‌بێت سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ ئاژانسـه‌که‌دا بکه‌وێته کاره‌وه و هه‌موو ئه‌و کێشـانه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌کراون ڕوون بکاته‌وه.
به‌رادعی که له ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسـه‌که‌دا له ڤیه‌نـنا دوواوه سـکاڵای کردووه له‌وه‌ی ئێران ده‌زگاکانی هێشـتا بۆ پـشـکنینێـکی تر نه‌کردۆته‌وه و گوتوویه ئێران ملکه‌چی داخوازیـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌بووه بۆ ڕاگرتنی زاخکردنی یۆرانیۆم.
سه‌رۆکی ئێرانیش مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر مافه‌کانی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ته‌کنه‌لۆژی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهاندا دانوسـتاندنی له‌سه‌ر ناکات.
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد که له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا له ڕۆژی دووشه‌ممه دوواوه گوتی له ڕوانینی ئێرانه‌وه کێشه‌ی ناوه‌کی به کۆتایی گه‌یشـتووه، به‌ڵام گوتیشی ئێران له‌سه‌ر ڕێـگه‌کان دانوسـتاندن ده‌کات بۆ هاوکاریکردن له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ئاشـتیـیانه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی.
گرووپـێـک له شه‌ش وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان که پـێـکهاتووه له پـێـنج ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ( وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ڕووسیا، چین، فه‌ره‌نسـا، به‌ریتانیا) و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا به دوای دیالۆگدان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ناکۆکی له‌سه‌ری.
ئێران ده‌ڵێت به‌م زووانه ئه‌و ده‌سـته‌به‌ندی خۆی پـێشـکه‌ش به گرووپه‌کان ده‌کات. ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد هه‌روه‌ها ئاماده‌یی نیشـان‌داوه بۆ مشـتومڕێـکی گشـتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما.