پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت چه‌کداره‌کان 2 ئه‌فسه‌ری پـۆلیسـیان کوشـتووه و هه‌روه‌ها سه‌ربازێـکیش له ژماره‌یه‌ک هێرشـدا له شـاری موسڵی باکوری عێراق.
چه‌کداره‌کان ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ک بنکه‌ی پـشکنین کردووه له سێ ڕووداوی جودادا.
سه‌باره‌ت به شـوێنه‌کانی تریش ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به لانی که‌م 6 که‌س برینداربوون له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێـلێـک له به‌غدای پایته‌خت.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وه‌ک کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له ناوچه‌ی به‌له‌دیـیات بووه که زۆرترایه‌تی دانیشـتوانه‌که‌ی له شیعه ئاینزاکانن.