بۆمبێـکی لاڕێ ڕۆژی شه‌ممه له نزیـک کاروانێـکی هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا له باکوری ئه‌فغانسـتان ته‌قیـیه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌ڵمانیا فه‌رمانیان به هێرشێـکی ئاسـمانی ناتۆدا له هه‌رێمه‌که‌دا دابوو و له ئه‌نجامدا نزیکه‌ی 90 که‌س کوژران که زۆربه‌یان خه‌ڵـکی سـڤیل بوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا زیان به ئۆتۆمبیله له‌شـکریـیه‌کان که‌وتووه، به‌ڵام هیچ ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به زیانی گیانی نه‌دراوه.
ناتۆش لای خۆیه‌وه داوای ئه‌نجامدانی لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێرشه ئاسـمانیـیه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی کردووه که بووه مایه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی دوو تانکه‌ری پـڕ له سـووته‌مه‌نی و که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێـکی گه‌وره.
ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیه له لایه‌ن فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌ڵمانیاوه درابوو پاش ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی تاڵیبان ئه‌و دوو تانکه‌ریان ڕفاند و به‌ره‌و قه‌راغ ڕووبارێـک له ویلایه‌تی کوندوزیان بردبوون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن بۆیه فه‌رمانی هێرشی ئاسـمانیـیان بۆ لاناوبردنی ئه‌و دوو تانکه‌ره داوه چونکه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بوو له ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی‌دا به‌کاریان‌بهێنن.