سه‌رۆکی ئێرانی هه‌ڕه‌شه‌کانی ڕه‌تکرده‌وه سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی ئابڵۆقه‌ی زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو گوێڕایه‌ڵی داواکاریـیه‌کانی دهستههڵـگرتن له پـرۆگرامی ناوه‌کی نه‌بێت.
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند هیچ که‌سێـک بۆ له‌مه‌ودوا ناتوانێت ئابڵوقه‌کان به‌سه‌ر ئێران‌دا بـسهپـێنێت.
زووتریش میدیای ئێران له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه حه‌سه‌ن قاشـقاوی بڵاویکردبۆوه که‌وا گوتبووی ئابڵوقه‌کانی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پـێنرێت هه‌ر وه‌ک "شمشێرێـکی ژه‌نگ" گرتوو وایه که کاریگه‌ر نابێت.
قاشـقاوی گوتی ئێران دیالۆگ و وتووێژی گه‌ره‌که.
جێی گوتنه دوێنێ چوارشه‌ممه نوێنه‌رانی وڵاتانی شه‌ش قۆڵی له فرانکفۆرت له ئه‌ڵمانیا کۆبوونه‌وه بۆ وتووێژ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره بۆ فشـارکردنه سه‌ر ئێران تا وتووێژه‌کانی ناوه‌کی ده‌سـتپـێـبکاته‌وه.
هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه ههمیشـهیییهکهی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ( ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و چین) و له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیاش بیر له سه‌پاندنی سـزای توند به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر قایل نه‌بوو پـرۆگرامی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی یارمه‌تی بازرگانیان بۆ ئێران پـێشـنیارکردووه ئه‌گه‌ر ده‌ست له چالاکیـیه‌کانی ناوه‌کی هه‌ڵبگرێت.