Accessibility links

په‌رله‌مانی ئێران 18 له‌ وه‌زیرانی کابینه‌ته‌ نوێـیه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد په‌سه‌ند ده‌کات


په‌رله‌مانی ئێران 18 به‌ربژای سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی په‌سه‌ند کردووه‌ بۆ کابینه‌ته‌ 21 ئه‌ندامیـیه‌که‌ی، له‌ ناویاندا یه‌که‌م ژن که‌ وه‌كو وه‌زیر کار بکات له‌وه‌تای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌ ساڵی 1979 وه‌ هاتۆته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

یاسادانه‌ران ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌مه‌ پاش ڕۆژێک له‌ مشتومڕکردن له‌سه‌ری ده‌نگی خۆیان دا.

شایانی باسه‌ به‌ربژارانی وه‌زاره‌تی وزه‌، په‌روه‌رده‌، و هاوکاری کۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌تکرانه‌وه‌. دووان له‌وان ژن بوون.

له‌ناو ئه‌و 18 وه‌زیره‌ی که‌ په‌سه‌ندکراون ئه‌حمه‌د وه‌حیدیشی تێدایه‌ وه‌کو وه‌زیری به‌رگری، که‌ ئه‌رژه‌نتینا ده‌ڵێت وه‌حیدی ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌کانی ناوه‌ندی جوله‌که‌کان له‌ Buenos aires له‌ ساڵی 1994 دا.

وه‌حیدی له‌لایه‌ن ئاژانسی پـۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو به‌ ئنته‌رپۆڵه‌وه‌ داواکراوه‌، به‌ تاوانی گوایه‌ په‌یوه‌ندی به‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ هه‌بووه‌ که‌ 85 که‌سی تیادا کوژران.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG