سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئهحمهدینهژاد داوای دادگایی‌کردنی ڕابه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆنی کردووه، ئه‌وانه‌ی پـێشـه‌وایی نائارامی دوای هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مانگی شه‌شی ئهمسـاڵیان کردبوو.
ئه‌مڕۆ له وته‌که‌یدا له تارانی پایته‌خت که بۆ هه‌موو وڵات په‌خشکرا، سه‌رۆکی ئێرانی گوتی ڕابه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆنی وڵات ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نگاری جیدی بـبنه‌وه و هه‌وره‌ها به گوته‌ی خۆی ئه‌وانه‌ی پـلانی دوژمنیان به ئهنجامگهیاندووه له‌و کاره‌یان بهرپـرسـیاربکرێن.
له وته‌که‌یدا مه‌حمود ئهحمهدینهژادی سه‌رۆکی ئێرانی گوتیشی بزاڤکارانی ئۆپـۆزیسـیۆنی ئاسـتنزم ئه‌وانه‌ی به‌هۆی گوایه ڕۆڵیان له خولقاندنی نائارامی وا دادگاییدهکرێن، ئه‌و ئۆپـۆزیسـیۆنانه ده‌بێت به میهره‌بانی و سـۆزی ئیسلامی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک سـه‌رۆکی ئێرانی ده‌ڵێت ئه‌و که‌سـانه چه‌واشه و خه‌ڵه‌تێنراون تا به‌شـداری له خۆپـیشـاندانه‌کاندا بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایانی ئاماژه‌ی به هه‌زاران ئێرانی به‌هۆی به‌شـداریـیان له خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ئاکامی هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئهحمهدینهژاد بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی ده‌سـتگیرکران و چه‌ندان له‌و ده‌سـتگیرکراوانه وا دادگاییدهکرێن به تۆمه‌تی وه‌ک ده‌ڵێن گوایه ئه‌نجامدانی تاوان له دژی ده‌وڵه‌ت، یه‌کێـک له‌وانه پارێزه‌ری ناوداری ئێرانی عه‌بدولفه‌تاح سـوڵتانی بوو، ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به پاره له به‌ندیخانه ئازادکرا. ناوبراو ده‌ڵێت دۆزه له دژی دادوه‌ران و داواکارانی گشـتی ئێرانی تۆمارده‌کات ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی به‌ندکردنیان ده‌رکردبوو.