پارێزه‌رێـکی به‌ناوبانگی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا به که‌فاله‌تی پاره له زیندان ئازادکرا.
پاش نزیکه‌ی دوو مانگ له ده‌سـتگیرکردنی له کاتی سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـاندانه به‌رفراوانه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له لێـدوانێـکی ته‌له‌فۆنیـدا پارێزه‌ر عه‌بدولفه‌تاح سوڵتانی بۆ به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند بڕیاره ده‌عوای قانونی له دژی ئه‌و دادوه‌ر و دادپـرسـانه تۆمار بکات که فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنیان دابوو.
دره‌نگانێـکی ڕۆژی چوارشه‌ممه ناوبراو ئازادکرا و هه‌نووکه له نێو که‌سـوکار و خێزانیدایه له تاران.
به‌ڕێز سـوڵتانی که 16 ی مانگی شه‌شی ڕابردوو ده‌سـتگیرکرابوو، واته ته‌نها چوار ڕۆژ دوای هه‌ڵـبژاردنی مشـتومڕ له ئامێزی سه‌رۆکایه‌تی ئێران، به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی دوو ڕۆژ به‌ر له هه‌ڵـبژاردنه‌کان ده‌رکرابوو. هه‌ر بۆیه ناوبراو تۆمه‌ته‌کانی دژی به‌بێ بناغه داده‌نێت.
شـایانی باسه هه‌ڵـبژاردنی خوێناوی سه‌رشه‌قام و بانه‌کانی ئێران دوای ڕاگه‌یاندنی حکومه‌ت سه‌باره‌ت به دووباره بردنه‌وه‌ی سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ سه‌رۆکایه‌تی سه‌ری هه‌ڵـدابوو.