ڕۆژی چوارشه‌ممه عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم ڕێبه‌ری یه‌ک له پارته سـیاسیـیه‌کانی شیعه‌کانی عێراق له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی تاران له ته‌مه‌نی 59 سـاڵیدا کۆچی دواییکرد.
که‌سـانی نزیـکی ده‌ڵێن ئه‌و له سـاڵی 2007 وه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و چاره‌سه‌ر بۆ ده‌کرا، به‌ڵام له‌م دوایـیانه باری ته‌ندروسـتی زۆر خراپ بووبوو. جێی ئاماژه پـێـکردنه عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم جگهرهکێشێـکی له ڕاده به‌ده‌ربوو.
حه‌کیم ڕابه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی ده‌کرد که به یه‌کێـک له هه‌ره پارته گه‌وره‌کانی شیعه‌کانی عێراق داده‌نرێت. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیـیه‌کی پته‌وی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بوو. حه‌کیم له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی دیکه‌ی پارته‌که‌ی له سه‌رده‌می حوکمی سه‌دام حسێن له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا ده‌ژیان.
هه‌رچه‌نده پارته‌که‌ی له به‌رامبه‌ر پارتی ده‌عوه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا شـکستی هێنا، به‌ڵام هێشـتا به ڕکابهرێـکی سه‌ره‌کی داده‌نرێت له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا.
پـێشـبینی ده‌کرێت عه‌ماری کوڕی شوێنی بگرێته‌وه له ڕێبه‌رایه‌تی پارته‌که‌یدا.