لێپـرسـراوی باڵای دادی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕیاری داوه مه‌سه‌له‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌ی تێرۆریسـتان له میانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی جۆرج بوش سه‌رله‌نوێ هه‌ڵـبداته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ دووشه‌ممه ئێرک هۆڵده‌ر وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریکا گوتی جۆن دورهام داواکاری گشـتی لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که ئایا به‌رپـرسـانی ده‌زگای سیخوڕی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکایی ناسـراو به CIA له ده‌می لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تێرۆریسـتانی ده‌سـتگیرکراودا هیچ یاسا و ڕێـنمایی‌یه‌کیان شـکاندبێت یان نا.
ده‌زگای CIA ئه‌مه‌ریکایی دوێنێ ڕاپـۆرتێـکی پـێشـتر ئاشـکرانه‌کراوی بڵاوکرده‌وه، ئه‌مه‌ش به فشـاری یه‌کێتی سه‌ربه‌ستـیـیه سڤیلیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی بوو.
ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت هه‌ندێ له لێـکۆڵه‌ره‌وان ڕه‌نگه په‌نایان بۆ به‌کارهێنانی شـێوازی ڕێـگه‌پـێ‌نه‌دراو بردبێت، چونکه ئه‌و لێـکۆڵه‌ره‌وانه بڕوایان وابوو گومانبارانی تێرۆریست زانیاریـیان له کاتی لێـکۆڵینه‌وه‌که‌دا نه‌درکانبێت.
ڕاپـۆرتی ئاماژه پـێدراو ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2004 دا ته‌واو بوو ئاماژه به‌وه ده‌کات به‌کارهێنانی شـێوازی لێـکۆڵینه‌وه‌ی توندودژوار ئاکامی باشی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی زانیاری به‌که‌ڵـکی لێـنه‌که‌وتبۆوه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه لیۆن پانیتای به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای CIA به کارمه‌ندانی ده‌زگاکه‌ی گوتووه ئه‌و به نیازه داکۆکی له‌و کارمه‌ندانه بکات که به‌پـێی ڕێنمایی‌یه‌کان کاریان کردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆشـکی سپـی ده‌ڵێت خۆی ڕاسـته‌وخۆ سه‌رپه‌رشـتی لێـکۆڵینه‌وه‌کان ده‌کات. مایکڵ بۆمن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له واشـنتن ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارانمان شوان سه‌عید و سمکۆ عه‌زیز وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.