له پاش هه‌ڵـبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران، ئه‌وه‌ی له مانگی شه‌شدا ئه‌نجام‌درا، مشـتومڕێـکی سـیاسی له ناوخۆی ئێران‌دا دروسـتبوو، که‌لێنه‌کان له نێوان لایه‌نه سـیاسیـیه‌کانی ئه‌و وڵاته و که‌سـایه‌تیـیه سـیاسیـیه‌کانیدا گه‌وره و فراون بوون. له‌م نێوه‌نده‌دا ئاغای ئه‌کبه‌ری هاشـمی ڕه‌فسه‌نجانی وه‌کو که‌سـایه‌تیـیه‌کی ئۆپـۆزیسـیۆن به‌رامبه‌ر به سـیسـمی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌رکه‌وت ، به‌ڵام له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئاغای ڕه‌فسه‌نجانی گۆڕاوه و ته‌نانه‌ت داوای ئه‌وه‌ش ده‌کات له به‌ره‌ی ئۆپـۆزیسـیۆنی ئێرانی که ته‌بابن له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
پـرسـیار لێردا ئه‌وه‌یه ئه‌م گۆڕانه بۆ له ئێسـتادا بوو؟
ئه‌مه ته‌وه‌ری ئه‌و گفتوگۆیه‌یه که هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌گه‌ڵ عارف نادری ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی سـیاسی سـازیکردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13 خوله‌كه.