سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سـیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت به‌پـێی ڕێـکه‌وتنـنامه سـتراتیژیـیه‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی ده‌بێت کاندیدی داهاتوو بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له یه‌کێتی بێت و کاندیدی یه‌کێتیش بۆ ئه‌و پـۆسـته دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سـاڵحه. پاشـان به توندی ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن ته‌نها بۆ دوو سـاڵ یه‌کێتی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت ده‌گرێته ده‌ست. ده‌شڵێت خولی ڕابردوو هه‌ر چوار سـاڵه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سـیاسی پارتی سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو و بۆ خولی داهاتووش هه‌ر چوار سـاڵه‌که‌ی کاندیدی یه‌کێتی دکتۆر به‌رهه‌م ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:14 خوله‌كه.