ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 20 ی مانگی هه‌شت له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان، په‌رله‌مانی هه‌ڵـبژێردراو یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ست و هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی سـوێندی یاسایی‌یان خوارد و پاشـان ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵـبژێردرا.
هه‌روه‌ها له‌و ڕێوڕه‌سـمه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانیش مه‌سعود بارزانی که له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنابوو سوێندی یاسایی خوارد.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:58 خوله‌كه.