زنجیره‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه که به‌غدای پایته‌ختی عێراقی هه‌ژاند زیاتر له 95 کوژراو و 536 برینداری لێـکه‌وته‌وه به‌پـێی ڕاگه‌یاندنه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی.
له ئه‌نجامی 6 ته‌قینه‌وه‌ی جیاوازدا که دووانیان به شـاحینه‌ی مینڕێژکراوبوو له نزیـک هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیدا ته‌قیـیه‌وه.
شـایه‌نی باسه یه‌که‌م ته‌قینه‌وه له کاتژمێر 10:45 سه‌رله‌به‌یانی له نزیـک وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی ته‌قیـیه‌وه و چه‌ند خوله‌کێـکی پـێ‌نه‌چوو شـاحینه‌ی دووه‌می مینڕێژکراو له نزیـک ناوچه‌ی سه‌وز و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ته‌قیـیه‌وه که زه‌ره‌ر و زیانێـکی گه‌وره‌ی به دانیشـتوانی شـوقه‌کانی سـاڵحیـیه گه‌یاند.
شـایه‌نی باسه له کاتێـکدا ناوچه‌که له پـشـێویدا بوو 2 ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێـلی مینڕێژکراوی تر که یه‌کێـکیان له به‌رده‌م پارێزگای به‌غدا و ئه‌وی تریشـیان له ده‌ره‌وازه‌ی پـشـکنینی یه‌که‌می سه‌ر ڕێـگای په‌رله‌ماندا ته‌قیـیه‌وه و زۆربه‌ی کوژراو و برینداره‌کانی ئه‌مڕۆ که‌وته ئه‌م ناوچه‌یه که به سـاڵحیـیه ناسـراوه.
جێـگه‌ی ئاماژه پـێـکردنه 2 ته‌قینه‌وه‌ی تر ناوچه‌ی به‌یاعی باشوری به‌غدا و مه‌سره‌ح ڕه‌شیدی نزیـک سـاڵحیـیه‌ی گرته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌م زنجیره‌یه ته‌قینه‌وه‌یه‌دا زنجیره‌یه‌ک له موشه‌ک و هاوه‌ن و قازیفه و بۆمب له چوارچێوه‌ی نه‌خشه هێرشـیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا ناوچه جیاوازه‌کانی گرته‌وه.
شـایه‌نی باسه له پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ سـوریا نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی به کوتوپـڕ گه‌ڕایه‌وه به‌غدا و ئه‌و دۆسێـیه سه‌ره‌کیـیه‌ی باس و گفتوگۆ بوو له نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی عێراقی و سـوریادا باری ئاسایش و چاودێریکردنی سـنووره‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات بووله ڕێـگرتن له دزه‌کردنی تیرۆریسـتان بۆ ناو خاکی عێراقی. له گه‌ڕانه‌وه‌شیدا زنجیره‌ی هێرش و ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا جارێـکی تر پـرسی دۆسێی ئاسایشی عێراقی خسته مه‌ترسـیـیه‌وه له کاتێـکدا عێراق له به‌رده‌م هه‌ڵـبژاردنه گشـتیـیه‌کاندایه و هێزه‌کانی سـوپای ئه‌مه‌ریکا له کشـانه‌وه‌دان.