باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت شه‌ڕ له ئه‌فغانسـتان جه‌نگێـکی پـێویسـته و هه‌روه‌ها به خێرا شـکست به یاخیبوون له ئه‌فغانسـتان نادرێت.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌م وته‌یه‌ی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی جه‌نگاوه‌رانی دێرین، ئه‌وانه‌ی به‌شـداریـیان له جه‌نگه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات کردبوو ڕاگه‌یاند.
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا بۆ ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆک باراک ئۆباما به‌ڵێنی خۆی بۆ کشانه‌وه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی له عێراق هه‌تا سـاڵی 2011 دووپات‌کرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پـێناو چاکتر سه‌نگ‌خسـتنه سه‌ر جه‌نگی دژ به توڕی ئه‌لقاعیده و هاوپه‌یمانانی توندڕه‌وانی له ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان.