Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێـنێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ که‌فکازی ڕووسیا 20 که‌س ده‌کوژرێن


پـۆلیس له‌ به‌شی توندوتیژی ناوچه‌ی باکوری که‌فکاز ده‌ڵێت به‌ لای که‌م له‌ سه‌رئه‌نجامی کوشـنده‌ترین ته‌قینه‌وه‌دا له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ به‌ لای که‌م 20 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 100 که‌سیش برینداربوونه‌.

کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی له‌ ئه‌نگوشـیتیا ده‌ڵێن کامیۆنێـکی بۆمب‌کراو له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ باره‌گایه‌کی پـۆلیس ته‌قیوه‌ته‌وه‌ له‌ شـاری نه‌زران. ئه‌وان ده‌ڵێن کامیۆنه‌که‌ به‌ ده‌رگای باره‌گاکه‌دا خۆی کێشـاوه‌ و له‌و کاته‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ ئه‌فسه‌ره‌کان له‌ نۆبه‌دا بوونه‌ بۆ ناو بانگکردنی سه‌رله‌به‌یانیان.

پـۆلیس ده‌ڵێت بۆمبه‌که‌ پـێکهاتبوو له‌ 200 کیلۆگرام له‌ ته‌قینه‌وه‌ و به‌ توندی به‌ ماشێن و سـاختمانه‌کاندا زیانی گه‌یاندووه‌. به‌ لای که‌م 9 له‌ برینداره‌کان منداڵ بوونه‌.

هه‌ر له‌ ده‌می تێـکچوونی یه‌کێتی سـۆڤێت له‌ سـاڵی 1991 هێزه‌کانی حکومه‌ت شه‌ڕی جوداخوازه‌کان ده‌که‌ن له‌ ئه‌نگوشیتیا و چیچنیا و به‌شی تری باشوری ڕووسیا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG