میدیای ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا 28 ده‌سـتگیرکراوی دیکه دادگایی‌ده‌کرێن به تاوانی په‌یوه‌ندیـیان به‌و نائارامیـیانه‌ی له پاش هه‌ڵـبژاردنه‌وه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌یاندا ڕوویان‌دا.
ئاژانسی ده‌نگوباسی IRNA ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له دادگا خوێنرایه‌وه ئه‌و 28 که‌سه تاوانبارکراون به‌وه‌ی پـیلانیان گێڕاوه بۆ نانه‌وه‌ی توندوتیژی له وڵاته‌که‌دا بۆ چه‌ندین سـاڵ له پاش هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ڤیدیوی خۆپـیشـاندانه‌کان له هۆڵی دادگاکه‌دا نیشـان درا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئێران به سه‌دان که‌سی ده‌ستگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی به‌شـداریـیان له‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی له دژی ده‌نگدانه‌که‌ی 12 ی مانگی شه‌ش کردووه که تیایدا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد جارێـکی دیکه به سه‌رۆک هه‌ڵـبژێردرایه‌وه. ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆنیش ده‌ڵێن سـاخته‌کاری له ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌دا کراوه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا زیاتر له 100 که‌س به کۆمه‌ڵ دادگایی‌کران. له نێویاندا ژماره‌یه‌ک سیاسه‌تمه‌داری ئاست به‌رزی ئێران و مامۆسـتایه‌کی فه‌ره‌نسی و ژماره‌یه‌ک ئێرانیش که له باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا له تاران کارده‌که‌ن.