Accessibility links

له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ کابول 7 که‌س ده‌کوژرێن

  • Steve Herman

یاخیبووانی تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ڕاگه‌یاند که‌ کابولی پایته‌ختی هه‌ژاند و به‌ لایه‌نی که‌م 7 که‌سی تیادا کوژرا و زیاتر له‌ 90 که‌سی دیکه‌شی بریندارکرد و‌ ژماره‌یه‌کیان ژن و منداڵن.

کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له‌ به‌رده‌م ده‌روازه‌ی باره‌گای ناتۆ ته‌قاندۆته‌وه‌ له‌ ناوچه‌یه‌کی پایته‌ختدا که‌ تیایدا زۆر به‌ توندی باری ئاسایش گیراوه‌.

ستیڤ هێرمان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ کابول ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و هاوکارمان ناسـکه‌ زاده‌ به‌ کوردی ئاماده‌ی کردوه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 1:54 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG