جێم وێب سـیناتۆری ناوداری ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـتۆته بورما به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی له‌شـکری ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته.
ڕۆژی هه‌ینی سیناتۆر جێم گه‌یشـته Naypyidaw ی پایته‌ختی ئیداری بورما. چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا چاوی به گه‌وره ژه‌نه‌ڕاڵی له‌شـکری بورما ثان شوی بکه‌وێت. بورما یه‌کێـکه له‌و پـێـنج وڵاته‌ی ئاسـیا که له به‌رنامه‌یدایه له‌م گه‌شـته‌یدا سه‌ردانی بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه جێم وێب سه‌ر به پارتی دیموکراته و سیناتۆری سـتانی ڤێرجینیایه و وه‌ک سه‌رۆکی کۆمیـته‌یه‌کی فه‌رعی ئه‌نجومه‌نی سینات بۆ کاروباری په‌یوندیـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا و پاسیفیـک سه‌ردانی ناوچه‌که ده‌کات.
هێدا بایرۆن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له بانکۆکه‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان په‌ری شوشی به کوردی ئاماده‌ی‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:16 خوله‌كه.