به‌پـێی هه‌واڵه‌کان پارتی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق که دوو پارتی ناو لیستی هاوبه‌ندی یه‌کگرتووی عێراقن له په‌رله‌ماندا ناکۆکی که‌وتۆته نێوانیانه‌وه و ڕه‌نگه هه‌ر یه‌که‌یان به لیستێـکی جیا به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا بکه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران ته‌وفیق ڕاپـۆرتی ناردووه و هه‌روه‌ها هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سـامی ئه‌تروشی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.