ئێران ده‌سـتی کردووه به دادگایی‌کردنی کۆمه‌ڵێـکی دیکه له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی که به تاوانی نانه‌وه‌ی گێره‌شـێوێنی له خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا ده‌سـتگیرکراون.
مامۆسـتایه‌کی ژنی فه‌ره‌نسی و ئێرانیـیه‌کی کارمه‌ند له باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له تاران له نێو ئه‌و که‌سـانه‌دا بوون که ڕۆژی شه‌ممه دادگایی ده‌کران.
به‌پـێی ئه‌و وێنانه‌ی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه بڵاوکرانه‌وه وانه‌بێژی فه‌ره‌نسی Clotilde Reiss ی ته‌مه‌ن 24 سـاڵ له ڕیزی پـێشـه‌وه له هۆڵی دادگاکه دانیشـتبوو. ئه‌و تاوانبارکراوه به‌وه‌ی زانیاری و وێنه‌ی له‌سه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کان کۆکردۆته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کردووه. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی IRNA ده‌ڵێت ئه‌و دانی ناوه به‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی کردووه.
هه‌روه‌ها حسێن ڕه‌سامی کارمه‌ندی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له تاران ئه‌ویش تۆمه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ی ئاڕاسته‌کراوه. ده‌شڵێن ئه‌ویش دانی ناوه به‌وه‌ی ڕاپـۆرته هه‌واڵی له‌سه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کان بۆ له‌نده‌ن ڕه‌وانه‌کردووه.
میانڕه‌و و ڕیفۆرمخوازه‌کان له ئێران ئه‌و شێوازی دادگایی‌کردنه سه‌رزه‌نشت ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤیش ده‌ڵێن هه‌ر دانـپـیادانانێـک له‌و که‌سـانه وه‌رگیرابێت له ژێر زه‌بری لێـکۆڵینه‌وه‌ی توندئامێزدا بووه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه ئێدوارد یه‌رانیان له ئۆفیسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:18 خوله‌كه.