له پاش زیاتر له سـاڵێـک نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌کات و له‌وێش له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵـپه‌سێراوه‌کان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کورددا کۆده‌بێته‌وه، وه وه‌ک هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه‌یان پـێـکردووه له پاش ئه‌م کۆبوونه‌وانه تێـگه‌یشـتنێـکی هاوبه‌ش هاتۆته کایه ڕووه‌و چاره‌سه‌رکردن.
قه‌یرانی نێوان کورد و حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقی وه‌ک چاو‌دێر باسـیان لێـکردووه یه‌کێـکه له‌و ئاڵۆزیـیه مه‌ترسـیدارانه‌ی کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر سه‌قامگیری وڵاته‌که‌وه و هاوکاتیش کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش به ئاشـکرایی داوایان له به‌غدا و له هه‌ولێریش کردووه کێشه‌کانی نێوانیان به‌ر له کشـانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق چاره‌سه‌ربکه‌ن.
له کێشه هه‌ره دیار و سه‌ره‌کیـیه‌کان له نێوان کورد و به‌غدادا چاره‌نووسی شـاری که‌رکوکی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته و ناکۆکیـیه‌کان له‌سه‌ر یاسای گاز و نه‌وت و هه‌روه‌هاش مه‌سه‌له‌ی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان.
بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 49:20 خوله‌که.